پڕۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەستپێدەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پڕۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەناوەڕاستی مانگی رابردو  لە چاكسازی ژنان و منداڵان لە دهۆك وەك یەكەم چاكسازی لە هەرێمی كوردستان پڕۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی دەستپێكرد بۆ بەشێك لــەو سزادراوانەی كە لەنــاو چاكسازییەكــانی هەرێمی كــوردستان سزادراون و تاكو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخود كــارتی نیشتمانی نین.
راشیگەیاندوە، بەهەمان شێوەی دهۆك لە چاكسازییەكانی پارێزگای سلێمانی پڕۆسەی دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەستیپێكردوەو لەداهاتویەكی نزیكیشدا لە چاكسازیەكانی پارێزگای هەولێر ئەم پڕۆسەیە دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group