نەوا-
ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا نرخی بەنزینی بازرگانی بەرزبوەوە، حكومەتی هەرێم دەستیكردوە بە گرتنەبەری رێكاری پێوست بۆئەوەی نرخەكەی هەرزان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 100 هەزار لیتر بەنزینی رۆژانەی بۆ دابینكردون و لە بەنزینخانەكان بەنرخی حكومی دابەشی دەكەن، ئەوەش كاریگەری باشی دەبێت بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، چونكە چەند بەنزین لە بازاڕ زۆربێت نرخی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر لە لێدوانەكەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوشیەتی: رێكاری دیكەش دەگیرێتەبەر بۆئەوەی نرخی بەنزین هەرزان بێت، هەر بازرگانێك بەنزین هاوردە بكات تەواوی ئاسانكاری بۆ دەكرێت بۆئەوەی كێبڕكێ دروست بێت و بەنزین هەرزان بێت، چونكە هۆكاری گرانی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواست زۆرە و بەنزین كەمە، بەڵام حكومەتی هەرێم بەهیچ جۆرێك بڕە بەنزینی حكومی كەمنەكردوە، بگرە زیادیكردوە.