شارەوانیی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێكی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكانی شاردا، پاش كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆی پێنجشەممە، دەست بە هەڵگرتنەوە و چاككردنی بەشە خراپبووەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە مەودای نزیك مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەكرێت، بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوكردنەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی كارەكان، ڕۆژی هەینی بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە مەودای كاركردنی تیمەكاندا بەربەست دەكرێت. 
هاوكات شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات وەك ڕێگای جێگرەوە، شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بەكاربهێنن و هاوكاریی تیمەكانیان بن لە پێناو خێرا تەواوبوونی كارەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group