رەمەزان قوتابخانەیەك بۆ زاڵبون بەسەر ئارەزوەكاندا

مەعرووف مەجید

11/03/2024
پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی كورد بەتایبەتی دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین مانگی پیرۆزی رەمەزان بكاتە وێستگەیەك بۆ بەخۆداچونەوەو سەقامگیری ئاشتی و پێكەوەیی لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگەدا، پێویستە لەم مانگە پیرۆزەدا زیاتر بیر لە كاری باش و بەخشندەیی زیاتر بكەینەوەو دەستی هاوكاری بۆ یەكتری درێژ بكەین.
بیرمان نەچێ پاراستن و پاككراگرتنی ژینگە دەبێت لە كارە پێشینەییەكانی رۆژانی پیرۆزی رەمەزان بێت. 
داواش لە مامۆستایانی ئازیزی مزگەوتەكان دەكەین، ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەی بونی ئاوی پەرداخی سەفەری و سفرەی سەفەری لە كاتی بەربانگ روی لە زیادبون كردوە كە ئەم كارە زیان بە تەندروستی نوێژخوێنان و زیان بە ژینگەی شارو شارۆچكەكانمان و ژینگەی مزگەوتەكانمان دەگەیەنێت، بۆیە دەكرێ مامۆستایانی ئازیز، بەشێوەیەكی حەكیمان كۆتایی بەم كارانە بهێنن، بەپێی ئامارێكی ساڵی 2021 لە هەرێمی كوردستان،(5732) مزگەوت بوونی هەیە كە دڵنیاین لەم سێ ساڵەی ڕابردوو ژمارەكە زیادی كردووە، ئەگەر هەر مزگەوتێك 50 كەس ڕۆژ و بشكێنن ئەوا، تەنها بۆ یەكجار (286,600) پەرداخی ئاو فڕێدەدرێتە ناو ژینگەوە، كە ئێمە دڵنیاین ئەو ڕێژەیە لە زۆربەی مزگەوتەكان ژمارەیان چەند هێندە زیاترن، بەشێكی منداڵ بەكاری دەهێنێت دڵنیاین لە یەك دانە زیاتر بەكاردەهێنن. 
سەبارەت بە ڕاخستنی سفرەی سەفەری كە ساڵانی پێشوو لە حاڵەتەوە ببوە دیاردە، بەتایبەتی هێنانی خواردن بۆ مزگەوتەكان،  ئەویش یەكێكی ترە لە مەترسییە گەورەكانی سەر ژینگەی هەرێم، بەهەمان ئامار ئەگەر هەر مزگەوتێك تەنها 10 مەتر سفرە بەكار بهێنن كە دڵنیاین زیاتر بەكار دەهێنرێت ئەوا، ڕۆژانە (57,320) مەتر سفرە فڕێدەدرێتە ناو ژینگەوە. 
داواش دەكەین مامۆستایانی ئازیز، بەشێك لە وتار و وانە تایبەتەكان لەم مانگە پیرۆزەدا تەرخان بكەن بۆ هۆشیاری و زانستی ژینگەیی و ژینگەپارێزی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە. 
ئەم كارەی ئێمە تەنها خەمخۆری و دڵسۆزییە بۆ موسوڵمانان و نوێژخوێنان و ڕۆژوگرانی ئازیز، دەكرێ ڕۆژوگرانی ئازیز، لەماڵەوە ڕۆژوو بشكێنن یاخود خۆیان  ئاو و خواردنێكی مامناوەند ببەن لەگەڵ خۆیان و كۆتایی بهێنن بە پەرداخ و سفرەی سەفەری.
(ۆكُلُوا ۆاشْرَبُوا ۆڵا تُسْڕفُوا إِنَّهُ ڵا یُحِبُّ الْمُسْڕفِینَ)
                     مەعرووف مەجید
سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group