نەوا-
تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا لە رێگەی بێجی - حەدیسە لە رۆژئاوای ئەنبار لە لایەن داعەشەوە هێرشی كرایە سەر.
سەعد غازی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار لە لێدوانێكدا راگەیاند: كاژێر 9ـی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش لەرێگەی دانانی تەقەمەنییەوە تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبایان لە رێگەی بێجی - حەدیسە كرد ئامانج.
ئاماژە بەوەشدراوە، شوێنەكە دوورەدەستە و تاوەرەكە لە ناوچەی ئەبودەلایە سەر بە قەزای حەدیسەیە و تەقینەوەكەش بووەتەهۆی لەكارخستنی تاوەرەكەی كارەبا.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی پارێزگای ئەنبار باسی لەوەشكرد، كاژێر 5 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی وزە، فەوجی چوارەمی لیوای كۆماندۆی جەزیرە و حەشدی عەشایەریی قەزای حەدیسە چوونە شوێنەكە و ناوچەكەیان كۆنترۆڵكرد.