لە ئۆپراسیۆنێكدا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

24 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە پارێزگای نەینەوا توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن و دەستیشیان بەسەر 13 هەزارو 500 حەبی هۆشبەردا گرتوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانیان بەردەوامدەبن لە راوەدونانی تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و سەرجەم تۆمەتبارانیش رادەستی دادگا دەكرێن تا سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group