ژماره‌ی تێكڕای ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی (٣١\٣) دا: ٨٤٨١٦٢٩ ده‌نگ بوو. به‌مجۆره دابه‌ش بوون: ئیمام ئۆغڵو: ٤١٧١١١٨ ده‌نگ یه‌ڵدریم: ٤١٤٩١٥٦ ده‌نگ كاندیده‌كانی تر: ١٦١٣٥٥ دنگ ژماره‌ی تێكڕای ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی (٢٣\٦) دا، به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان: ٨٦٧٧٣١٤ ده‌نگ بوو كه به‌مجۆره دابه‌ش بوون: ئیمام ئۆغڵو: ٤٧٤١٨٨٥ ده‌نگ یه‌ڵدریم: ٣٩٣٥٤٢٩ ده‌نگ به‌پێی ئه‌و ژمارانه له هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا: ١٩٥٦٨٥ كه‌س كه مانگی ئازار ده‌نگیان نه‌دابوو، ئه‌مجاره ده‌نگیان داوه، واتا ئه‌مجاره ١٩٥٦٨٥ ده‌نگ زیادی كردوه. ده‌نگه‌كانی ئیمام ئۆغڵو ئه‌مجاره: ٥٧٠٧٦٧ ده‌نگ زیادی كردوه ده‌نگه‌كانی یه‌ڵدریم ئه‌مجاره: ٢١٣٧٣٧ ده‌نگ كه‌می كردوه ئه‌گه‌ر ده‌نگی هه‌ر سێ گروپه‌كه واتا: ده‌نگده‌ره تازه‌كان: ١٩٥٦٨٥ ده‌نگده‌ری سێ كاندیده‌كه‌ی تر كه له هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا به‌شدار نه‌بون: ١٦١٣٥٥ ده‌نگده‌ره‌كانی یه‌ڵدریم كه ئه‌مجاره ده‌نگیان نه‌داوه‌تێ: ٢١٣٧٢٧ ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌و سێ گروپه كۆ بكه‌ینه‌وه ده‌كاته: ٥٧٠٧٦٧ واتا به‌بێ زیاد و كه‌می یه‌ك ده‌نگ یه‌كسانه به‌و ده‌نگه زیادانه‌ی ئیمام ئۆغڵو به‌ده‌ستیهێناون كه ده‌كاته: ٥٧٠٧٦٧، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی زۆر سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه، به‌تایبه‌تیش كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌كان به ملیۆنه‌هایه. واتا ده‌نگه زیاده‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئیمام ئۆغڵو یه‌كسانه به كۆی ده‌نگی كاندیده بهشدارنهبووهكان و ئه‌وانه‌ی جاری پێشوو به‌شدارییان نه‌كردوه و ئه‌مجاره ده‌نگیان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه جاری پێش‌و ده‌نگیان به یه‌ڵدریم داوه و ئه‌مجاره هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌نگیان به ئیمام ئۆغڵو داوه. هاوكات ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی جاری پێشوو ده‌نگیان به ئیمام ئۆغڵو داب‌و، به (HDP) شه‌وه ئه‌مجاره هه‌رهه‌مویان ده‌نگیان پێداوه‌ته‌وه. ٥٧٠٧٦٧ ده‌نگیشی زیاد كردوه كه هی ئه‌و سێ گروپه‌یه كه باسمان كردن. هه‌ڵبه‌ته وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ٢١٣٧٢٧ ده‌نگه‌ی جاری پێش‌و ده‌نگیان به یه‌ڵدریم دابوو و ئه‌مجاره ده‌نگیان به ئیمام ئۆغڵو داوه، ده‌نگده‌ری (MHP) و لایه‌نگرانی عه‌بدوڵا گویل و ناڕازییه‌كانی ناو پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانن. له‌م ژمارانه‌وه ده‌توانین دنیایه‌ك شیكاریی بۆ دۆخه‌كه و داهاتوش بكه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌كرێ قسه له‌وه‌ش بكه‌ین كه ده‌رفه‌ت و مه‌ترسی و ئهگهركانیش چین. لێره‌وه شكستی ئه‌ردۆغان زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بیستووتانه و وه‌كو قاز ده‌یڵێنه‌وه: * كێشه‌ی گه‌وره كه‌وتۆته ناو پارته‌كه‌یه‌وه كه ئاسان نیه بتوانێ چاره‌سه‌ریان بكات. * خۆی ته‌ریك كردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌یه‌كی فراوانی له‌دژی خۆی له هه‌موو ره‌نگه‌كان دروست كردوه. كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كه‌ی ئۆجه‌لان نه‌بوایه ده‌كرا بڵێین، ئه‌م به‌شدارییه‌ی كورد سه‌ركه‌وتنێكی بێئه‌ندازه گه‌وره و مێژووییه، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه، ئۆجه‌لانی وه‌كو ته‌ره‌فی دانوستانكار له یارییه‌كه كرده ده‌ره‌وه، ئیدی ئاماژه‌كان لای نه‌یار وا ده‌كه‌وێته‌وه كه ئاپۆ له‌مه‌ودوا توانای جارانی نه‌ماوه و دانوستانكار ئه‌و كه‌س لایه‌نانه‌یه كه بڕیار و كارته‌كانیان له ده‌سته، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پێمان ده‌ڵی ئاپۆ ئه‌و كه‌سه نیه به‌ڵكو خه‌ڵكانی دیكه‌ن. ئیدی لێره‌وه ئیمرالی ڕه‌مزییه‌تی (دڵم نایه له‌وه زیاتر بڵێم كه ڕه‌مزییه‌تی كاڵ بویه‌وه). ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامێكی خراپه، لێكه‌وته‌ی زۆر خراپیشی ده‌بێ. یه‌كێك له لێكهوتهكان، كه هیوادارم هه‌ڵه بم، ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر دوركهتهوه، به‌ڵام به دیوێكی تری‌دا ئه‌گه‌ر بزانین یاری بكه‌ین ئه‌وا ده‌كرێ بتوانین پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌پێنین و ئیراده‌ی خۆمان فه‌رز بكه‌ین و ئاشتیه‌كی مێژوویی بێنیه كایه‌وه. له داهاتوودا ده‌كرێ قسه‌ی تریش بكه‌ین له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی دیكه‌ی ئه‌م بومه‌له‌زه گه‌وره‌یه..