بەپێی پێشبینییەكانی بەشی كەشوهەوا، رۆژی یەكشەممە 21-4 بارانی پچڕپچڕ لەهەرێمی كوردستان دەبارێت.
بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی كراون رۆژی یەكشەممە ئاسمان نیمچەهەورو هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ كات و شوێن نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێـت، هەروەها هەندێكجاریش تاوەباران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە كە پلەكانی گەرما 3 تا 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوی رۆژی شەممە نزمدەبنەوە، هەروەها خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 تا 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.