سەباح نوعمان: رۆژانە خێرابون لەكشاندنەوەی هێزە بیانییەكاندا هەیە

17 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی رێكخستنەوەی چەك و گفتوگۆكان لەگەڵ سەركردەی گروپەكاندا بەردەوامە، رۆژانە خێرابون لەكشاندنەوەی هێزە بیانییەكاندا هەیەو هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن و دەتوانن ئاسایشی عیراق بپارێزن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: رۆژی 30/9 كۆتایی بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئیرادەیەكی حكومی بۆ پاراستنی سەروەرییەكەی، عیراق رۆژانە بەدواداچون بۆ پرۆسەی كشاندنەوە دەكات و ئاسانكاریی پێویست پێشكەش دەكات، بەردەوام كۆبونەوەی ئەمنی بەڕێوەدەچێت كە چەندین دۆسییە لەخۆ دەگرێت لەوانە دۆسییەی لیواكانی نێوان هێزی عیراق و هەرێم، دەروازە سنورییەكان، دۆسییەی مادە هۆشبەرەكان رادەستكردنەوەی داواكراوان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group