پەرلەمانی عیراق خولی یاسادانانی درێژ كردەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد كە خولی یاسادانانی پەرلەمانی عیراقی درێژكراوەتەوەو لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر درێژكردنەوەی خولی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی 30 رۆژ داوە بەمەش خولەكە تا 1/12 بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندوە، هەریەك لە عەلی محەمەد فەیلی، حسێن ئەحمەد مالیكی، وەصفی عاسی عوبەیدی، ریاز یونس حومەیداوی سوێندی دەستوریی وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دراون، هەروەها بڕیاریشدراوە دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای یەكێتیی یاساناسان بۆ دانیشتنەكانی داهاتو دوابخرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group