حەیدەر عەبودی: خاكی عیراق نابێتە رێڕەوێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر دراوسێكانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، عیراق لە هەمو كاتێكدا و بەتایبەتی لەم قۆناغەدا پابەندە بە بنەما دەستورییەكان و نابێتە لایەنێك لە تەوەرەی ململانێ هەرێمییەكان، هەروەها زۆر پەرۆشە بۆ دابینكردنی ژینگەی ناوخۆیی و هەماهەنگی لەگەڵ دۆستە نێودەوڵەتییەكانی و دراوسێكانیدا بۆ رێگری لە رەنگدانەوەی ئەم جەنگە لەسەر دۆخی ناوخۆیی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق پەرۆشە بۆئەوەی ئابورییەكەی و سەقامگیرییەكەی و پاراستنی ژینگەی ناوخۆییەكەی لەپێشینە بێت، بۆیە ئامادەكارییەكان و هەمو رێڕەوەكانی خۆپارێزی لەم بوارەدا لەبەرزترین ئاستەكاندا بەردەوامن، هەروەها پابەندیشە بەوەی لە دەستوردا هاتوە كە خاكی عیراق نابێتە رێڕەو یان دەستپێكێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ دەوڵەتێكی دراوسێ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group