خاوی برێنت دابەزینی زیاتری تۆماركرد

12/06/2019 جیهان

نەوا
نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، رووی لە دابەزین كرد و هەر بەرمیلێكی بە 60 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمباركراو لە ئەمریكا، هەروەها بەردەوامی گرژییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكا و چین، كاریگەریان هەبووە لەسەر دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
دوێنێ سێشەممە پەیمانگای پیترۆلیۆمی ئەمریكی ئاشكرای كردبو، كە نەوتی عەمباركراو لە ئەمریكا لە كۆتا هەفتەی رابردودا، بە چوار میلۆن و 900 هەزار بەرمیل زیادیكردوە.
بەوهۆیەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و یەك بەرمیلی جۆری برێنت بە 60 دۆلار و 70 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها نرخی خاوی ئەمریكا لە بازاڕەكانی جیهاندا، دابەزینی تۆمار كرد و هەر بەرمیلێكی بە 51 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group