وەزارەتی بەرگری عیراق: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانمان لە سنوری كەركوك خستەخوارەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە 26/3 فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ئاستێكی نزمدا بەسەر سنوری فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركوكدا فڕیوە بەشێوەیەكی خێراو هونەریانە مەمەڵەی لەگەڵدا كراو لە گوندی ئەلفاخرە خرایە خوارەوە بەبێئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
وەزارەتی بەرگری عیراق راشیگەیاندوە، لیژنەیەكی ئەندازیاری سەربە هێزەكانیان گەیشتونەتە شوێنی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست، هەروەها هێزەكانی عیراق لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەك كە ناوچەكانیان بكاتە ئامانج و بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group