قەیس خەزعەلی بۆ هەرێم: تا سەر بەمشێوەیە بەردەوام نابێت

11/07/2019 عێراق
قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق

نەوا
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق هەرێمی كوردستان بە "جدی نەبوون لەچارەسەركردنی كێشەكان" تۆمەتبار دەكات.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لەتویتەری خۆی بابەتێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە فرۆشتنی 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەبێئەوەی داهاتەكەی بداتە حكومەتی ناوەندی، دەشڵێت: "هەرێم جدی نییە لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگوێرەی دەستور و یاسا".
خەزعەلی وتیشی: "با لایەنە پەیوەندیدارەكان بزانن، ئەو دۆخە ناكرێت تاسەر بەوشێوەیە بەردەوامبێت" كە مەبەست لێی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
هەرچەندە هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە لە چارەسەركردنی كێشەی مەلەفی نەوت لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەو بابەتە تەنیا لەچوارچێوەی بەڵێندا ماوەتەوەو دیارنیە هەرێمی كوردستان كەی پابەندی رادەستكردنی ئەو بڕە نەوتە دەبێت كەبەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق بۆی دیاریكراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group