نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی كردوە بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ زانینی وردەكارییەكانی ئەو پێشێلكارییەی كە لە یەكێك لە نمایشەكان لەكاتی چالاكییەكانی رۆژی سەروەرییدا بەرامبەر بە ئاڵای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كراوە.
راشیگەیاندوە، سەرۆك وەزیران ئیدانەی ئەم كردەوەیە دەكات و جەختی لەسەر پێویستی پابەندبون بە یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەكان كردوەتەوە هەروەها رێنماییداوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستی یاسایی بەرامبەر بە پێشێلكاران و تەواوكردنی لێكۆڵینەوەو بەرزكردنەوەی ئەنجامەكان لە زوترینكاتدا.