پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە: خۆپیشاندانەكانی هەینی بڕیارێكی بوێرانەی گەلە

18/07/2019 عێراق

نەوا
پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمەی ئۆپۆزسیۆن تەئكید دەكاتەوە، كەوا خۆپیشاندانەكانی سبەینێ‌ هەینی، بڕیارێكی بوێرانەی گەلە بە ئامانجی گۆڕانكاری ریشەیی.
لەوبارەیەوە عەلی حمێداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر رەوتی حیكمە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، خۆپیشاندانەكانی رۆژی هەینی، پەیامێكی ئاشتیانە و دیموكراسیانەی گەلی عیراقە، كە دەتوانێت بڕیار دروست بكات لەچوارچێوەی سنوورە دەستووری و یاساییەكاندا.
ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیكمەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی راشیگەیاندووە، گەلی هۆشیار سبەینێ‌ هەموو بەرپرسیارێتیەكان دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی گەندەڵ و نەبوونی خزمەتگوزاریەكان، هاوكات شەرمەزاریان دەكات و هاوار بەگوێی دەسەڵاتدارانی وڵاتدا دەكات، تا گوێ‌ و چاویان بكرێتەوە و ببینن و ببیستن.
عەلی حمێداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر رەوتی حیكمە لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا جەختیكردۆتەوە لەوەی خۆپیشاندانەكان بڕیاری یەكلاكەرەوەو بوێرانەی گەلە بەمەبەستی گۆڕانكاری ریشەیی و دەرچوون لەژێر ئەو سێ‌ بارە نالەبارەی بەسەر گەلدا هاتووە كە بریتین لە (هەژاری، چەوساندنەوە و بێبەشبوون لەژیانی شایستە).

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group