هەزار و 449 پەنابەری عێراقی لە توركیاوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاند، كە لە میانی سێ مانگی رابردوودا، هەزار و 449 پەنابەری عێراقی لە توركیاوە گەڕاونەتەوە.
تاڵب ئەسغەر بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری كۆچبەران لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەمیانی سێ مانگی رابردوودا، بەهەوڵی نووسینگەكەیان لە ئەنقەرە، هەزارو 449 پەنابەر لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل سەربە قەزای زاخۆ گەڕاونەتەوە وڵات.
تاڵب ئەسغەر جەختیكردووەتەوە كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەر هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەسەر ئەركی خۆی سەرجەم پەنابەرە عێراقییەكان لە توركیاوە بگەڕێنێتەوە سەر زێدی خۆیان.
بەهۆی پەلامارەكانی داعش بۆسەر ناوچەكانی عێراق لە ساڵی 2014دا، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی لەو ناوچانە هەڵاتن وەك پەنابەر روویان لە وڵاتانی دیكە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group