"عیراق دەتوانێت سكاڵا لەسەر پێكهاتەی زایۆنیزم تۆمار بكات و داوای قەرەبو بكات"

12/09/2019 عێراق
نەوا
عەلی تەمیمی شارەزای دیاری یاسایی عیراقی دەڵێت، بەهۆی بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی و پێگە سەربازیەكان عیراق مافی ئەوەی هەیە سكاڵا لەسەر پێكهاتەی زایۆنیزم تۆمار بكات و داوای قەرەبوو بكات.
تەمیمی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێكهاتەی زایۆنیزم پێشتر هێرشی كردوەتەسەر عیراق و ساڵی 1980 وێستگەكانی تەمموزی كردە ئامانج، بەهۆی ئەوەشەوە بڕیاری 587 لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەركرا، كە تێیدا مافی بە عیراق داوە داوای قەرەبوبكاتەوە.
وتیشی "دوبارەبونەوەی هێرشەكانی پێكهاتەی زایۆنیزم دژی عیراق و كەوتنەوەی زیان و دانپێدانانی ئەو پێكهاتەیە بە كارەكەیدا، سەرپێچیە لە مادەكانی یاسای 1 و 2و 3ی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان".
ئەو شارەزا ئەمنیە ئاشكراشیكرد، عیراق مافی ئەوەی هەیە سكاڵا تۆماربكات و داوای قەرەبوو بكاتەوە نەك تەنها بۆ بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی و بارەگاكانی، بەڵكو بۆ ئەو زیانەی ساڵی 1980یش دای لە عیراق، سكاڵاكە 100% گرەنتی هەیە، بەڵام ئەوەی سەیرە حكومەتی عیراق نایەوێت سكاڵا لەسەر پێكهاتەی زایۆنیزم تۆماربكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group