ئەردۆغان: هێرشی سەر باكوری سوریا دەستیپێكردووە

09/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی توركیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی دەستیكردووە بە هێرشەكانی بۆ سەر باكور و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كرد، رۆژی چوارشەممە ئۆپراسیۆنی سەربازی وڵاتەكەی بۆ سەر باكور و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێكردووە.
دەستپێكردنی ئەو هێرش و پەلامارە لە كاتێكدایە لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بەرەوڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی بووەتەوە.
لەو هێرشەدا گروپە ئۆپۆزسیۆنە سوریەكانیش بەشدارن و توركیا دەیەوێت نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە سوری لە ناوچە كوردنشینەكانی سوریا نیشتەجێ بكات ئەمەش بە هەوڵێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە و بەعەرەبكردنیان لێكدەدرێتەوە، كە دەشبێتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس.
دەستپێكردنی ئەو پەلامارە دوو رۆژ دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانی لە باكوری سوریا راگەیاندبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group