دۆناڵد ترامپ: داوا لە ئێمە دەكەن خۆمان بەدوور بگرین و كورد شەڕی خۆی بكات

10/10/2019 جیهان
نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا دووبارە هەڕەشەی لە توركیا كردەوە و رایگەیاند لە نزیكەوە چاودێری هێرشەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات.
ترامپ لە تویتێكی نوێدا نووسیویەتی، "توركیا دەمێكە پلان بۆ هێرشكردنە سەر كورد دادەنێ و ئەوان لەوەتەی هەن خەریكی شەڕن لەگەڵ یەكتری. ئێمە ھیچ سەربازێكمان لە نزیك ناوچەی ھێرشەكان نیە. من خەریكم كۆتایی بە جەنگە بێكۆتاییەكان دێنم. لەگەڵ ھەردوولادا لەگفتوگۆدام".
ترامپ نووسیویەتی، "ھەندێك حەز دەكەن ئێمە دەیان ھەزار سەرباز رەوانە بكەین و شەڕێكی نوێ دەست پێبكەین. توركیا ئەندامە لە ناتۆ. ھەندێك داوا لە ئێمە دەكەن خۆمان بەدوور بگرین و لێگەڕێین كورد شەڕی خۆی بكات "بەبێ ھاوكاری مادی ئێمە"، بەڵام من دەڵێم، بە گەمارۆی بەھێز ئابوریی توركیا دەكەینە ئامانج ئەگەر بەپێی یاساكان نەجوڵێتەوە، لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group