ئاهەنگێكی بوك و زاوا لە هۆڵی رامادا لە بەریتانیا چوار برینداری لێكەوتەوە

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە بەریتانیا، خۆشی دەبێتە شین و بەهۆی پێكدادانی خانەوادەی بوك و زاواوە، ژمارەیەك ئامادەبوی ئاهەنگەكە بریندار دەبن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، ئاهەنگەكە لە هۆڵی رامادای شاری وۆڵڤەرهامپتۆنی ئینگلتەرا بەڕێوەچوە و 500 كەس بانگهێشتكراون، بەڵام لەناكاو شەڕ لەنێوان ماڵی بوك و زاوادا رودەدات و دەبێتەهۆی برینداربونی چوار كەس لە ئامادەبوان.
بەهۆی ئەو روداوەوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، سزای مادی بەسەر هەردوو خانەوادەكەدا سەپێنراوە و بڕی 85 هەزار پاوەند لە بەرانبەر ئەو زەرەر و زیانانەی لە هۆڵەكەیان داوە، لێیان سەندراوە.
هەردوو بنەماڵەی بوك و زاوا رایانگەیاندوە، كێشەكە چارەسەربوە، بەڵام ئەوان داوای یاسایی لە دژی خاوەنی هۆڵەكە تۆمار دەكەن، چونكە ئەوان بونەتە هۆكار بۆ بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە.

هۆتێل و هۆڵی رامادا براندێكی جیهانییە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا بنیاتنراوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group