بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.1 ئیندۆنێزیا هه‌ژاند

پێش 3 هەفتە جیهان

نه‌وا
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.1 كه‌ناراوه‌كانی مالوكوی باكووری له‌ ئیندۆنێزیا هه‌ژاند. 
دامه‌زراوه‌ی ئیندۆنێزیی بۆ كه‌شناسیی و جیۆفیزیا، بڵاویكرده‌وه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 137 كیلۆمه‌تر له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری شاری جایلۆلۆ-ی ویلایه‌ته‌كه‌ و قووڵایی 73 كیلۆمه‌تر، بووه‌. 
له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش هۆشداریی روودانی تسونامی درا. 
رۆژی 26 ی ئه‌یلول بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ شاری ئامبۆن-ی كه‌ پایته‌ختی ویلایه‌تی مالوكوی باكووره‌، هه‌ژاندبوو و به‌هۆیه‌وه‌ 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group