جەنگی روسیاو ئۆكرانیا دەستیپێكردەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی مۆڵەتە سێ رۆژەكەی ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردوەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەشیكردوە، هێزەكانیان دەستیان بە هێرشە ئاسمانییەكانیان كردوەتەوەو چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی و ناوەندی لۆجستی و دابەشكردنی كەلوپەلی سەربازییان لە كیێڤی پایتەخت و دەوروبەری كردوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هێرشەكان بەچەكی پێشكەوتوی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی لەگەڵ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی مەودا درێژ ئەنجامدراون و بنكەكانی بەرهەمهێنان و كۆگاكردنی درۆن و موشەك و كەشتییەكی باركردنی سوتەمەنی تایبەت بە سوپای ئۆكرانیایان كردوەتەوە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group