نەوا-
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە، مۆسكۆ دەستبەرداری هاوڵاتیانی خۆی نابێت ئەگەر نەرویج دەست بەسەر كەشتیی توێژینەوەی مۆڵچانۆڤدا بگرێت.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی دیپلۆماسیەتی روسیایە كە بەرگری لە مافەكانی هاوڵاتیانی بكات وەك چۆن سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە فێری كردون هەمیشە لە كاتە سەختەكاندا لە پشت هاووڵاتیانیانەوەبن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختیشیكردوەتەوە، ئەم لێدوانەی هەڵوێستی سیاسی سەركردایەتی وڵات و وەزارەتی دەرەوەیەو هەرگیز هاوڵاتیانی خۆیان بەجێناهێڵن.
جێی ئاماژەیە لەسەر داوایەكی ئۆكرانیا كەشتیەكی توێژینەوەی روسیا لەلایەن نەرویجەوە راگیراوە داوایكردوە لەو رێگەیەوە قەرەبوە داراییەكانی دەستبكەوێتەوە.