نه‌وا-كاروان مه‌حمود
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، له رێگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌مان میوانداری وه‌زیری داراییمان كردووه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم له‌م دۆخه‌دا ناتوانێت مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019 بداته‌وه فه‌رمانبه‌ران".
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان و دیداری به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پرسی دارایی به‌دواداچوون و پرسیار له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كراوه، به‌تایبه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019.
وتیشی: "بۆ چاره‌نوسی مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019 ئه‌وه‌ی تائێستا به‌رچاوروونی هه‌یه یاخود ده‌خرێته سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه یاخود له‌ساڵی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگانه ته‌نها مووچه‌یه‌ك ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران".
راشیگه‌یاند، "له ئێستادا توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانێت له‌ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌ی كۆتایی ساڵی 2019 سێ مووچه‌كه بداته فه‌رمانبه‌ران له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌وه‌یش پاره‌ی زیاده‌ی له به‌غداوه بۆ ره‌وانه بكرێت یاخود ئه‌و قه‌رزه‌ی ساڵانی پێشوو له‌لای حكومه‌تی به‌غدایه ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێته‌وه ئه‌وكات ده‌توانرێت ئه‌و مووچانه بدرێته‌وه فه‌رمانبه‌ران".
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ میوانداریكردنی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرایكرد، له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌كان له رێگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوی فه‌رمی میوانداری وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه تاوه‌كو له‌باره‌ی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆبكرێت.