ئەمریكاو ئێران یاداشتەكەی نێوانیان بە ئەلكترۆنی واژۆ كرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتاییان بە داڕشتنی یاداشتی لێكتێگەشتنی نێوانیان هێناو واژۆیان كرد بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە جەنگ و دوبارە كردنەوەی گەروی هورمز.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی ئێوارە خوانێكدا لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا یاداشتەكەی واژۆ كردوە، لە هەمانكاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندوە كە بە فەرمی داڕشتنەوەی دەقی یاداشتەكەیان لەگەڵ ئەمریكا كۆتایی پێهێناوەو هەریەك لەئێران و ئەمریكا بە ئەلكترۆنی واژۆیان كردوە، بڕیاریشە دانوستانە سەرەتاییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە سویسراوە دەستپێبكەن.
هەر بەپێی هەواڵەكەی شەرقلئەوسەت لەدوای واژۆكردنی ئەلكترۆنیی یاداشتەكە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group