نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، سوپای ئیسرائیل سێ كەس لە لوبنان دەكوژێت و بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر باشوری ئەو وڵاتە، ئەوەش سەرەڕای كۆتاییهێنان بە هێرشەكان دێت كە لە رێككەوتنی كاتی ئەمریكاو ئێراندا جێگیر كراوە.
جێی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران بەشێوەی ئەلكترۆنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەدژی ئێران.
نەعیم قاسم سەرۆكی حزبوڵڵای لوبنان رێكەوتنەكەی ئەمریكاو ئێرانی بە سەركەوتنێكی گەورە ناوبردو وتیشی، دانوستانەكانی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل دەبێت تەنها لە ئاسایشی هاوبەشدا سنوردار بێت نەك چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان.