نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك تانه‌ی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نه‌داوه‌و چاوه‌ڕوانی كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن كه ئایا ده‌توانێت كاری به‌و یاسایه بكات، وتیشی: "ئه‌و یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردن قابیلی جێبه‌جێكردن نییه‌و جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان".
سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تائێستا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تانه‌یان له یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نه‌داوه‌و پێم وایه هه‌مووان بێده‌نگ بوون له‌سه‌ری و چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن كه ئایا ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن.
وتیشی: "پێموایه ئه‌و یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردن قابیلی جێبه‌جێكردن نییه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردن ئه‌ویش له‌دوای هێوربوونه‌وه‌ی شه‌قام".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی تانه له یاساكه ده‌ده‌ن، سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد، "نه‌خێر تانه‌ی لێناده‌ین به‌ڵام ئه‌م یاسایه له‌زیانی كوتله بچوكه‌كانی په‌رله‌مانه ئه‌وانه‌ی كه چه‌ند ئه‌ندامێكیان هه‌یه به‌وه‌ش ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو پشت به دروستكردنی هاوپه‌یمانی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ش پێم وانییه هیچ كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مان تانه له یاساكه بدات".