نه‌وا
زانایانى چین سه‌رچاوه‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كورۆناى نوێ ئاشكراده‌كه‌ن و پێیانوایه له‌و مارانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه، كه له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن.
ماڵپه‌ڕی "ساینس ده‌یل"ی له‌زارى ئه‌و زانایانه‌وه له زانكۆى په‌كین بڵاویكردوه‌ته‌وه، ڤایرۆسى كورۆناى نوێ له‌و مارانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ، كه له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه له ڤایرۆسى سارس ده‌چێت و پێكهاته‌ى دوو جۆر ڤایرۆسه، كه یه‌كێكیان كاریگه‌رى له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره دروستده‌كات و ئه‌وى دیكه‌یان ڤایرۆسى كورۆناى نادیاره.
پێكهاته‌ى بۆماوه‌یى هه‌ردوو جۆره ڤایرۆسه‌كه، كۆكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ خانه‌كاندا یه‌ك ده‌گرن له‌وانه‌ش خانه‌ى مرۆڤ، ئه‌و ڤێرژنهشى كه زۆر له ڤایرۆسى كورۆنا ده‌چێت، له‌رێگه‌ى ماره‌وه گوازراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش واى كردوه ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌هێزبێت.