نەوا
دەسەڵاتدارانی چین مردنی یەكەم پزیشكیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆنیش ئاشكرایكرد، سێیەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەیاندا تۆماركراوە.
بەشێوەیەكی فەرمی حكومەتی چین ئاشكرایكرد، كە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتوەتە 41 كەس، توشبوانیش هەزار و 300 كەسن.
بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكەش، حكومەتی چین باری ئەوپەڕی لەناكاوی لە 25 ویلایەت و شار راگەیاندوە.
لەژاپۆنیش ژنێكی تەمەن 30 ساڵان لە رۆژی 18ی ئەم مانگە لە شاری ووهانی چینەوە چۆتە ژاپۆن و ئەمڕۆ وەك سێیەم كەسی توشبوی نەخۆشییەكە راگەیەندرا.
لەلایەن خۆیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستخۆشی لە چین كرد لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بەرۆكی وڵاتەكەیانی گرتوە و سنورەكانیشی تێپەڕاندوە.