دەستەی ئاماری توركیا داهاتی كەرتی گەشتیاری بڵاوكردەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی كەرتی گەشتیاری توركیا بەڕێژەی 5.4% بەرزبۆتەوە بەراورد بەساڵی رابردو لە هەمان ماوەدا كە داهاتەكە 8 ملیارو 784 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دەستەی ئاماری توركیا، لەماوەی ئەم چوار مانگەی یەكەمی ئەمساڵدا 21% ی ئەو داهاتەی لەكەرتی گەشتیاری توركیادا بەدەستهاتوە داهاتی ئەو گەشتیارانە بون كە هاووڵاتی توركیا بون و لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
ئاماژەشیكردوە، 46%ی داهاتەكەش بەهۆی گەشتیارانی بیانییەوە بەدەستهاتون كە بۆ گەشت و چالاكی وەرزشی و رۆشنبیری سەردانی وڵاتەكەیان كردوە، هەروەها 13.3% ی داهاتەكە بۆ سەردانیكردنی كەسی نزیك و هاوڕێ بوەو 9.6% بەئامانجی بە بازاڕكردن سەردانی توركیایان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group