شەپۆلێكی گەرما روو لە عیراق دەكات و دواتر دەبێتە سەرمایەكی بەهێز

23/02/2020 عێراق

نەوا
سادق عەتیە پێشبینیكەری كەشوهەوای عیراقی ئاشكرایكرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی گەرما روو لە عیراق دەكات و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور پێویستیان بە فێنككەرەوە دەبێت.
عەتیە لەئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، رۆژی دووشەممە تا چوارشەممە شەپۆلێكی گەرما روو لە عیراق بەگشتی دەكات، كە نزمە پاڵەپەستۆیەكی نیمچە جەمسەریە.
رونیشیكردوەتەوە، بەهۆی شەپۆلەكەوە هاووڵاتیانی ناوەڕاست و خواروی عیراق پێویستییان بە فێنككەرەوە دەبێت، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی زۆر دادەبەزن و دەبێتەهۆی سەرمایەكی بەهێز، مەترسی ئەوەش هەیە شەپۆلە سەرماكە ببێتەهۆی توشبون بە ئەنفلۆنزا.
دەشڵێت "لەرۆژانی داهاتودا پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن، چونكە ئەگەری هەیە لە شارەكانی باشور و ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەنبار بارانێكی زۆر ببارێت و لافاو دروستبكات، بەڵام لە شارەكانی باكور كەمتر دەبارێت، ئەوەش بەتایبەتی لە ئێوارەی رۆژی سێ‌ شەممەوە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دەخایەنێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group