نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
جه‌ژنی ژنانی زه‌رده‌شتی ( سپه‌نده‌رمه‌زد ) له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی په‌یره‌وانی ئاینی زه‌رده‌شتی به‌رێوه‌چوو، له‌و ئاهه‌نگه‌دا خێزانێكی كورد به‌شداربوون، كه په‌یره‌وكاری ئاینیی جیاواز بوون و ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، پێویسته مرۆڤ ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی ئاینه‌كه‌ی و به پرۆسه‌یه‌كی رۆحی نێوان مرۆڤ و خودای ده‌بینن .
نیشتیمان ئیبراهیم ته‌مه‌ن 50 ساڵ په‌یڕه‌وكاری ئاینی زه‌رده‌شتیه‌و به‌شداربووی جه‌ژنی سپه‌نده‌رمه‌زده و بۆ رادیۆ نه‌وا وتی، ئه‌مرۆ ئاهه‌نگی یه‌كێك له جه‌ژنه كه‌لتووری و نه‌ریته كۆنه‌كانی كورد ده‌گیرێن كه جه‌ژنی ژنانی زه‌رده‌شتیه و رێز له ژنان ده‌گیرێت، به‌ڵام من وه‌كو ژنێكی زه‌رده‌شتی پێم خۆش نیه پێم بوترێت رێزت لێده‌گرم، چونكه پێش ئه‌وه‌ی ژن بم مرۆڤێكم، به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مرۆ هاوبه‌شی ژیانم كه تائێستاش له سه‌ر بیرورای ئاینی ئیسلامه و له‌گه‌ڵ مندا به‌شداری له‌م جه‌ژنه كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌رده‌شتیه‌كان بروایان وایه تاك ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ئاین و سه‌پێنراونیه .
وتیشی ، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره‌كه‌م من له‌جێگای كیلۆ ئاڵتوون ته‌نها عه‌قڵیه‌تی ئه‌وم هه‌ڵبژارد و به‌ئه‌ڵقه‌یه‌ك ژیانێكمان له‌سه‌ر جیاوازی بیروباور و هاوتابوون له بریاردان دروستكرد و ئێستا كچه‌كه‌شم له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوری من ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، باوكم تاكۆچی دوایی كرد له‌سه‌ر بیروباوری ئاینی ئیسلام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌نجام دابوو هه‌میشه باسی جه‌ژنی نه‌ورۆز و زه‌رده‌شتیه‌تی بۆ ده‌كردین و پێی ده‌وتین میلله‌تی كورد پێشتر له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی بووه و پێغه‌مبه‌رێكمان هه‌بووه ناوی زه‌رده‌شت بووه له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام له‌ئه‌نجامی به‌رگریه‌كی زۆردا دواجار بووین به ئیسلام .
عه‌بدولخالق قادر ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه هاوسه‌ری نیشتیمانه بۆ رادیۆنه‌وا وتی، ئایین په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی نێوان مرۆڤ و خودایه و له‌ئاینی ئیسلامیشدا ئازادی بیروباور هه‌یه و هه‌موو كه‌سێك كاتێك ده‌گاته 18 ساڵ ئه‌وه‌نده هوشیاره خۆی بریاری ژیانی بدات .
وتیشی، ئاینی زه‌رده‌شتی وه‌كو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك وه‌رگیراوه و هه‌موو كه‌سێك ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ئاینه‌كه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه ئازاری به‌رامبه‌ری نه‌دات، كاتێك خێزانم په‌یره‌وی زه‌رده‌شتیه‌ت ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه پێم ناخۆش نیه و تائێستاش رووبه‌رووی ره‌خنه نه‌بوومه‌ته‌وه به‌ڵام پێویسته هه‌موو مرۆڤێك به‌پێی سه‌رده‌م بیربكاته‌وه و واقعی بێت .