پەرلەمانتارێك: عەدنان زورفی سەركردەكانی بۆ رازی نەكراوە، بەڵام زۆربەی پەرلەمانتارانی شیعەی رازیكردوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
حەسەن عەرەب ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت نەیتوانیوە سەركردە شیعەكان رازی بكات، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعەی رازیكردوە". پەرلەمانتارێكی سوننەش دەڵێت "تائێستا كورد و سوننە گفتوگۆیان لەگەڵ ناوبراودا دەستپێنەكردوە".
حەسەن عەرەب لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێكهێنانی حكومەت تائێستاش بە بارودۆخێكی سەخدا تێپەڕدەبێت، تائێستا هیچ رێگەیەكی ئاشكرا بونی نییە، زورفی تائێستا نەیتوانیوە سەركردەكان رازی بكات، بەڵام توانیویەتی زۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعە رازی بكات، چونكە پەرلەمانتاران هاوڕێی ناوبراون لەناو پەرلەماندا.
لەلایەكی ترەوە محەمەد كەربولی پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی هێزەكان، كە فراكسیۆنێكی سونییە، ئاماژەی بەوەداوە، تائێستا كورد هیچ دانوستانێكی فەرمیان لەگەڵ زورفی دەستپێنەكردوە، هەروەها سونەكانیش دانوستانیان دەستپێنەكردوە و تەنها كاتێك دەستپێدەكات كە زورفی بتوانێت لانیكەم نیوەی كوتلە شیعییەكان رازی بكات.
كەربولی تەئكیدیشیكردوەتەوە، سەرجەم ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ناوبراو كراون تائێستا گفتوگۆی كەسی بون و فەرمی نین، ئەوەی گرنگە گفتوگۆكانی و چۆنێتیی رازیكردنی كوتلە شیعیەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group