عیراق..قەدەغەی هاتوچۆ تا 11ی مانگی داهاتو درێژكرایەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆ تا رۆژی 11-4-2020 لە عیراقدا درێژبكرێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 26-3-2020 نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاردراوە بڕیارەكە لەسەرتاسەری عیراقدا جێبەجێ بكرێت و تا 11-4-2020 رێ نەدرێت بە هاووڵاتیان بچنە دەرەوە تا رێ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بگیرێت.
بڕیاربوو قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژی 29ی ئەم مانگە كۆتایی بێت، كە وەك رێوشوێن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانرابوو، بەڵام بەهۆی داواكاریەكانەوە ماوەكە درێژكرایەوە ئەوەش دوای هۆشداریەكان لەوەی ئەگەری هەیە عیراق ببێتە ناوەندێكی تری ڤایرۆسەكە.
لەلایەكی دیكەشەوە هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تا رۆژی 1-4-2020 راگەیاندوە و ئەگەریشی هەیە ماوەكە درێژبكرێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەكان، تائێستا زیاتر لە 345 كەس لە عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هۆشداریش دەدرێت لەبەرزبونەوەی بەرچاوی ژمارەكە ئەگەر بڕیار و رێوشوێنەكان بە توندی جێبەجێ نەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group