سێكس لە ناو ئۆتۆمبێلێكی نەتەوە یەكگرتوەتەكان هەرای نایەوە

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا دەردەكەوێت دوو كەس لە ناو ئۆتۆمبێلی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان سێكس دەكەن هەرای زۆری نایەوە.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی 18 چركەیی ژنێك كە جلێكی سوری لەبەردایە لە بەشی دواوە ئۆتۆمبێلێكی نەتەوەیەكگرتوەكان لەسەر قاچی پیاوێك دانیشتووە و جوڵەكەی بە جۆرێكە كە خەریكی سێكسن.
ئەو گرتەیە لە یەكێك لە شەقامە سەرەكیەكانی تەلەڤیڤی ئیسرائیل تۆمار كراوە و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە كردووە و رێوشوێنی توند دەگرنەبەر.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری نەتەوەیەكگرتوەكان ئەو كارەی بە قێزەون ناوبردووە و وتویەتی، بەپێچەوانەی یاساكانی نەتەوەیەكگرتوەكانە.
نەتەوەیەكگرتوەكان یاسای توندی بۆ سەرپێچیە سێكسیەكان هەیە و لە ئەگەری سەلماندنی كارمەندەكە نەك هەر دەردەكرێت، بەڵكوو سزای تریشی بەسەردا دەسەپێنرێت.
ساڵی 2019 لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوەكرابوو، 175 كارمەندی نەتەوەیەكگرتوەكان تۆمەتبارن بە گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسی و لەو ژمارەیە تاوانی 16 كەس سەلمێنراوە و 15 كەسیش بە تاوان دەرچوون و دۆسیەكانی تر لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group