فینلەندا دوای زیاتر لە 100 ساڵ لۆگۆی هێزی ئاسمانی گۆڕدرا

02/07/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی فینلەندا دوای زیاتر لە سەدەیەک لۆگۆی خۆی گۆڕی ئەمەش بە هۆی بوونی هیمای سەلیبی شکاو لە ناو لۆگۆکەدا.
لە ساڵی 1918ەوە کە هێزی ئاسمانی فینلەندا دامەزراوە، لۆگۆکەی بریتی بووە کە خاچێکی شکاو و دوو باڵ، بەڵام دوای ئەو ماوە زۆرە لۆگۆکەی گۆڕیوە.
خاچی شکاو هێمای نازیەکانی ئەڵمانیا لە سەرەدەمی هیتلەر بووە و بەکارهێنانی ئەو هێمایە، بیرهێنەرەوەی تاوانەکانی ناوبراو و دەسەلاتەکەیەتی لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
تا ساڵی ١٩٤٥ هێمای خاچێکی شکاوی شین لەسەر باکگروندێکی سپی بە زۆربەی فڕۆکەکانی فینلەنداوە بوو، بەڵام لەو کاتەوە لێکرایەوە و هیمای خاچی شکاو تەنها لەسەر مەدالیا و هەندێک ئاڵای ئەو هێزە مایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group