نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، چین گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
كریستۆفه‌ر رای له وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، چین به چڕی سه‌رقاڵی سیخۆڕی و دزینی سامانه مه‌عنه‌ویه‌كانی ئه‌مریكایه.
رونیشیكرده‌وه، په‌كین به چه‌ندین شێوازی وه‌ك سیخۆڕی و دزی ئه‌لیكترۆنی، هه‌وڵ ده‌دات جێگه‌ی ئه‌مریكا بگرێته‌وه وه‌ك زلهێزێكی ئابوری و بواری ته‌كنه‌لۆجیا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئێف بی ئای باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هاوڵاتیه چینیانه‌ی ره‌خنه‌گری پهكینن و دانیشتووی وڵاتانی دیكه‌ن، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌كینه‌وه ده‌خرێنه ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی چین بۆ ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی شی جین پینگی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و رووه‌شه‌وه داوای له‌و هاوڵاتیه چینیانه‌ی دانیشتووی ئه‌مریكا كرد، كه له وه‌ها دۆخێك‌دا په‌نا بۆ ئێف بی ئای ببه‌ن.