نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی نهێنی پشت ته‌قینه‌وه‌كانی بنكه سه‌ربازی و ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له ماوه‌ی رابردوودا ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به هه‌نگاوێكی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مریكاش ده‌كات له دژی تاران.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژانی رابردوو له بنكه‌یه‌كی موشه‌كی و بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز كردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و كرده‌وانه له لایه‌ن ئیسرائیل و به ئاگاداری ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه بڵاویكردۆته‌وه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌نز، كه ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی ئێرانه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته بۆ دوو ساڵ دواده‌كه‌وێت.
هاوكات له زاری به‌رپرسانی باڵاوه بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل كار له‌سه‌ر ستراتیژیه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به ئامانجگرتنی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و زه‌بروه‌شاندن له دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی تاران روویدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی تاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن رووداوه‌كه به هۆی ته‌قینی كۆگای گازه‌وه بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژئاواییه‌كان به پشت به‌ستن به‌و وێنانه‌ی له لایه‌ن مانگه‌ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیراون، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ندێكی موشه‌كیدا روویداوه.
هاوكات له ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا له نه‌ته‌نز شوێنی به‌ستنی ئامێره‌كانی سه‌نتریفیوج زیانی زۆری به‌ركه‌وت و كاربه‌ده‌ستانی تاران رایانگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند تێبینیه‌كی ئه‌منی ئاشكرای ناكه‌ن.