مسته‌فا كازمی چووه‌ ناو خۆپیشانده‌ران

05/08/2020 عێراق

نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ یه‌كه‌مجار چووه‌ ناو خۆپیشانده‌ران و به‌ڵێنی پێدان داواكارییه‌ ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ خۆپیشاندانی به‌شێك له‌ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش چووه‌ ناوخۆپیشانده‌ران.
كازمی گوێی له‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران گرت و به‌ڵێنیدا داواكاریه‌ ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكات و له‌هه‌مان كات باسی له‌وه‌شكرد، حکومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبو بوە بەهۆی خراپیی بەرێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی رابردودا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتونییەتیەبەر دژ بە گەندەڵی و رێككردنەوەی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group