نه‌وا
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی تاجیكستان هه‌وڵی خۆكوشتنیداوه و له ئێستادا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
میدیاكانی تاجیكستان بڵاویانكرده‌وه، خودایار خودایارزاده وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی تاجیكستان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری دووشه‌ممه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
له‌كاتی هه‌وڵدانی ئه‌و وه‌زیره بۆ خۆكوشتن، هه‌ر یه‌ك له هاوسه‌رن دوو منداڵ و بوكه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌دابوون و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كردووه و گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌رپرسانی تاجیكستان رایانگه‌یاندووه، به هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه ئه‌و وه‌زیره هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاه‌رسه‌ری پزیشكی بۆده‌كرێت و باری ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیربوون چووه.
خودایارزاده ته‌مه‌نی 63 ساڵه و پێشتر په‌رله‌مانتار بووه و ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه وه‌ك وه‌زیر ده‌ستبه‌كاربووه.