عیراق.. 57 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

12/08/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 57 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی تووشبوانیش 160 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 441 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی گشتیی تووشبوان له‌ وڵاته‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته‌ 160 هه‌زار و 436 كه‌س.
راشیگه‌یاندووه‌، به‌تۆماركردنی 57 حاڵه‌تی نوێی مردن، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 588 كه‌س له‌ عیراق به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوو هه‌زار و 439 كه‌سی تر نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ تائێستا 114 هه‌زار و 541 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group