نه‌وا
سێ كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش، له كه‌ركوك ده‌ستگیركران.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوه له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی نهێنی رێكخراوی داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی كه‌ركوك راشیگه‌یاندوه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه، له چوارچێوه‌ی شانه‌یه‌كی نوستوی داعشدا كاریان بۆ رێكخراوه‌كه كردوه.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به شوناس و شوێنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه نه‌دراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ن و له‌ناوشاردا ده‌ستگیركراون.