نه‌وا
رێكخراوی كه‌شناسی جیهانیی WMO پێشبینی خۆی بۆ كه‌شوهه‌وای جیهان له سێ مانگی داهاتودا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دیارده‌ی "لا لینا La Lina - " ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی، له سێ مانگی داهاتودا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی "لا لینا La Lina - " هه‌یه‌و به هێزى 60% له ماوه‌ی نێوان مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ درێژهدهكێشێت.
لای خۆیه‌وه پیتیری تالاس ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی كه‌شناسیی جیهانیی رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی لالینا كاریگه‌رییه سارده‌كه‌ی به‌س نییه بۆ هاوسه‌نگكردنی ده‌ره‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی، كه له‌سه‌رده‌ستی مرۆڤه‌وه هاتونه‌ته‌ئاراوه، ساڵی 2020 به ئاراسته‌یه‌كی وا ده‌ڕوات، كه ببێته یه‌كێك له گه‌رمترین ساڵه‌كان و چه‌ندین دیارده‌ی نامۆ تێیدا رویداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، ئه‌مجاره‌یان سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی لا لینا ئه‌وه‌ی زۆر نامۆ‌و سه‌یره ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ماوه‌ی نێوان مانگه‌كانی ئه‌یلول تا كۆتایی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رمای رووی ده‌ریا له زۆربه‌ی زۆری جیهاندا له‌سه‌روی ئاستی مامناوه‌ندی خۆیان ده‌بن، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ریتمی دابه‌شبونی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
سه‌باره‌ت به ئاسته‌كانی بارانبارینیش پێشبینی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بونی دیارده‌كه و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی هه‌رێمی، ئه‌گه‌ری نزمبونه‌وه‌ی ئاستی وه‌رزی بارانبارین له ناوچه‌كانی شاخی ئه‌فریقی و باشوری ئه‌فریقیاو خۆرئاوا تا باشوری خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریای هێمن و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكای باكور هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه رێژه‌ی به‌رزتر له ئاستی خۆی له ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ئوسترالیا تۆمارده‌كرێت.
دیارده‌ی لا لینا بریتییه له پرۆسه‌ی ساردبونه‌وه‌ی روبه‌رێكی زۆر فراوانی زه‌ریای هێمن له ناوچه كهمهرییهكان، كه له كه‌ناراوه‌كانی پیرۆ له ئه‌مریكای باشوره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی زه‌ریاكه.