نەوا
یەختێك بە زیاتر لە 80 سەرنشینی كوچەرەوە لە نێوان توركیا و یۆنان نقومبوو، دەزگای لوتكەش رایگەیاند، كۆچەری كورد لەنێو یەختەكەدا هەبوە.
نوێنەرایەتیی دەزگای لوتكە لە ئەوروپا ئاشكرایكردووە، یەختێك بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان توركیا و یۆنان و لە نزیك دورگەی كریت نقوم بووە، پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان هەر زوو گەیشتوونەتە سەر رووداوەكە و توانیویانە 57 كۆچەر ڕزگار بكەن، زانیارییە سەرەتاییەكانیش باس لە دۆزینەوەی چوار تەرم دەكەن، كە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن.
دەزگای لوتكە دەشڵێت، یەختەكە كۆچەری كورد، ئەفغانی، پاكستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵیی تێدا بووە، بە تەواوەتیش ژمارەی كۆچەرەكانی ناو یەختەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێدەچێت زیاتر لە 80 كەس ین.
بە پێی ئاژانسێكی هەواڵی یۆنانی، 17 كۆچەری دیكە نادیارن، بەڵام لایەنە فەرمییەكانی یۆنان ژمارەكەیان پشتڕاستنەكردوەتەوە، چونكە دڵنیانین لە ژمارەی راستەقینەی سەرنشینەكان.