نه‌وا
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، به‌غدا مه‌به‌ستیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها واژۆكردنی ماوه، باس له‌وه‌شده‌كات له‌دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق پاره بۆ هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت.
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هه‌نگاوی باش نراوه و له‌لایه‌نی سیاسییه‌وه شتی باش كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق تێیدا تێ ده‌پەڕێت ناتوانرێت ڕێككه‌وتن بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش له قۆناغی كۆتاییدایه، به‌س ئه‌وه ماوه واژۆی له‌سه‌ر بكرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌نا لێکگه‌یشتنی باش هه‌بووه و قه‌ناعه‌تی باش لای هه‌ردوولا دروست بووه کە ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێت، عێراقیش بڕوای به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێك نه‌یات گرفتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌ویش نایه‌وێت گرفته‌كانی زیاتر بێت و مه‌به‌ستیه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان پێك بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ماوه بۆ كۆتاییی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات به‌شیر حه‌داد وتی، ئێستا خه‌ریكه سه‌نه‌ده‌كان ده‌رده‌هێنێت و ئه‌و سه‌نه‌دانه ده‌فرۆشێت لە بانکه ناوخۆییه‌كانی ''ڕافیده‌ین'' و "ڕه‌شید" و به‌و سه‌نه‌دانه ده‌توانێت هه‌ندێك پاره دابین بكات بۆ مووچه، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له قه‌رزە، به‌ڵام سه‌نه‌ده ده‌یفرۆشێت و دواتر پاره‌كان ده‌داته‌وه، ئه‌و سه‌نه‌دانه خه‌ریكه ده‌فرۆشرێت و كاتێك مووچه‌ش درا ئه‌و پاره‌یەی كوردستانیش دێت كه 320 ملیار دیناره.