روسیا لە ناردنی چەكدارانی سوری و لیبی بۆ ناگۆرنی قەرەباغ نیگەرانە

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
روسیا نیگەرانە لەو راپۆرتانەی باس لە گواستنەوەی چەكدارانی سوری و لیبی دەكەن بۆ ناگۆرنی قەرەباغ، پێشیوایە مەترسیی درێژخایەن لەسەر ناوچەكە دروستدەكەن، چونكە ئەوانە تیرۆریست و بەكرێگیراون.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەندراوێكی لەسەر پرسی گواستنەوەی چەكدارانی گروپە سوری و لیبییەكان بۆ هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ لەلایەن توركیاوەبڵاوكردەوە و تێیدا جەختدەكاتەوە، گواستنەوەی ئەو چەكدارانە بۆ بەشدارییكردنی راستەوخۆ لە شەڕەكاندا، مۆسكۆی نیگەران كردووە.
روسیا پێیوایە، كارێكی لەو شێوەیە تەنها نابێتەهۆی هەڵكشانی گرژییەكانی ناوچەكە، بەڵكو مەترسیی درێژخایەن لەسەر تەواوی وڵاتانی ناوچەكە دروستدەكات.
لەكۆتاییدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوای لە سەركردەكانی وڵاتانی پەیوەندیدار كردووە رێكاری كاریگەر بگرنەبەر، بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی "تیرۆریستان و بەكرێگیراوانی بیانی" لە ململانێكاندا و دەستبەجێ لەو ناوچەیە بیانكەنە دەرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group