نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا داوا له تیمه‌كه‌ى ده‌كات هاوكاربن بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ جۆ بایدن براوه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، تیمه‌كه‌ى بایدن-یش ده‌ستیان به كاره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات كردوه.
دۆناڵد ترامپ له تویته‌ره‌وه جهختیكردوهتهوه، شه‌ڕ ده‌كه‌ن و پێیوایه سه‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌ی، داوای له سه‌رۆكى ئیداره‌ى خزمه‌تگوزارى گشتى و تیمه‌كه‌ى كردوه ئه‌و كاره پێویستانه بكه‌ن، كه تایبه‌تن به پرۆتۆكۆله سه‌ره‌تاییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌مان داواشی له تیمه‌كه‌ی كردوه.
لاى خۆیشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى تیمى گواستنه‌وه‌ى جۆ بایدن بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیارى ئیداره‌ى خزمه‌تگوزارى گشتى گرنگه بۆ ده‌ستكردن به چاره‌سه‌ركردنى ئاڵنگاریه‌كان.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره رێوشوێنێكى ئیدارییه بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به فه‌رمى، هه‌روه‌ها پێشوازى له بڕیارى دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌ن، كه بڕواى به گواستنه‌وه‌ى ئاسانى ده‌سه‌ڵات هه‌یه.