نه‌وا
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكراكرد.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، " ئه‌ركێكی ورد و هه‌ستیار بوو، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر منی راسپارد بۆ پۆستی وته‌بێژی حكومه‌ت".
ناوبراو له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی رایسپاردبوو بۆ پۆستی وته‌بێژی، ئێستا بۆچون و تێڕوانینی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت: "ئەو (مستەفا کازمی) تێگەیشتنێکی هەبوو بۆ رووداوەکان، تێگەیشتنی منیش جیاواز بوو".
لە کۆتاییشدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بەردەوام دەبێت لە "خزمەتکردنی عێراق لە شوێن و بوارێکی دیکەی جیاوازدا".
جێی باسه، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ پێش ئەوەی پۆشتی وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت ماوەی چەندین ساڵ وەکوو رۆژنامەنووس کاری کردووە.