ئه‌و كه‌سانه‌ى كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه‌ توشى قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌بن

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێى چینى ده‌ریخستوه‌، زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بونه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌، روبه‌ڕوى قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌بنه‌وه‌.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل باسى له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كردوه‌ و ده‌ڵێت: له‌سه‌دا 22 ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ شارى ۆهانى چین كه‌ دووچارى كۆرۆنا بونه‌ته‌وه‌ له‌دواى ده‌رچونیان له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌ شه‌ش مانگ توشى قژ روتانه‌وه‌ بونه‌.
هه‌ر به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ چینیه‌كه‌ له‌سه‌دا 63 ى ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى كۆرۆنا بونه‌ دووچارى هیلاكى و لاوازبونى ماسولكه‌كان و له‌سه‌دا 26 یشیان دووچارى كه‌مخه‌وى و له‌سه‌دا 23 یان دووچارى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌رونى و له‌سه‌دا 22 یان دووچارى قژ روتانه‌وه‌ بونه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group